![](/content/upload/1/news/57918_w920.jpg)
ئەندامانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە زاهیدان، دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ٧ مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵان.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شاری زاهێدانی پارێزگای بەلووچستان، ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران، دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ٧ مێرمنداڵی دەسبەرکراوی بەلووچ و دواتر بە لێدان و ئەشکەنجە هەڕەشەیان لێ کردوون کە نابێ باسی بکەن.
ئەو ٧ مێرمنداڵە ناسنامەشیان نییە و لەو منداڵانەی بەلووچستانن کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ ناسنامە و بەڵگەیەکی یاسایی پێ نەداون و لە هەموو خزمەتگوزارییەکیش بێبەشن.
یەکێک لە منداڵەکان باسی کردووە کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و مەئمورانی ئیتلاعات بە زمانی عەرەبی قسەیان لەگەڵ کردوون.