کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەولانا گرگیج داواکارییەکی ڕێژیم، سەبارەت بە پشتیوانینەکردن لە ڕاپەڕینەکان ڕەت دەکاتەوە

12:06 - 8 بەفرانبار 2722

مەولانا گرگیج، ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی هەڵوێستەکانی دژی ڕێژیمی ئێران لە پشنوێژیی هەینیی پارێزگای گولستان وەلا نرا، ئێستا مەرجی گەڕانەوەی ناوبراو وەکوو پێشنوێژ ئەوەیە کە لە خوتبەکانیدا کاری بە سیاسەت نەبێ و پشتیوانی لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران نەکا کە ئەم داواکارییەی ڕێژیم لەلایەن ناوبراوەوە بەتوندی ڕەت کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ کە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بڵاو کراوەتەوە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، تەنیا بەو مەرجە ڕەزامەندی خۆیان بۆ گەڕانەوەی مەولانا گرگیج  وەکوو پێشنوێژی هەینیی ئازادشەهر دەردەبڕن کە ناوبراو لە خۆتبەکانیدا باسی سیاسەت نەکا و هەروەها پشتیوانی لە گەلانی راپەڕیوی ئێران دژی دەسەڵات نەکا، کە ئەو مەرجانەی ڕێژیمی ئێران رووبەڕووی هەڵوێستی توندی ناوبراو بووەتەوە و ئەو مەرجانەی ڕەت کرووەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە مەولانا گرگیج بەهۆی هەڵوێستەکانی و پشتیوانییەکانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە نوێژی هەینی "گالیکش" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گوشارێکی زۆری خراوەتە سەر و چەندین جار هەڕەشەی لێ کراوە.