ڕۆژی شه‌ممه، ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێكی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی خالید عه‌زیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکرات سه‌ردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی ئه‌و حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی دوكتور كاوه مه‌حموود سكرتێری حیزبی شیوعی پێشوازییان لێ كرا.
له‌و دیداره‌دا كه به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و مووشه‌كبارانی بنكه و بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات پێکهاتبوو، سه‌ره‌تا خالید عه‌زیزی وته‌بێژی حیزبی دێموكرات، وێڕای سپاس له پێشوازیی گه‌رمی حیزبی خانه‌خوێ، ئاوڕی له دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و ئێران دایه‌وه.
خالید عه‌زیزی له قسه‌كانیدا سه‌ره‌تا باسی له‌وه كرد كه حیزبی شیوعی وه‌كوو دۆستێكی دێرین و هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكرات ڕۆڵی له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دێموكرات‌دا هه‌بووه و ده‌زانین كه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات چه‌نده خۆشحاڵن و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئێمه ماڵی حیزبی شیوعی به ماڵی خۆمان ده‌زانین.
عه‌زیزی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاوڕێكی له شۆڕشی ژینا له ئێران و كوردستان دایه‌وه و باسی له دۆخی ئێستای شۆڕشه‌كه كرد و ڕوانینیهكانی بۆ داهاتووی شۆڕشه‌كه‌ی خسته به‌ر باس و هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌شدا وتی كه هه‌ڵسوكه‌وتی كۆماری ئیسلامی و مووشه‌كباران و هێرشی تێرۆریستی به دڕۆنی ئینتحاری بۆ سه‌ر بنكه و بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات، له داماویی ڕێژیمه‌وه به‌رامبه‌ر شۆڕشی خه‌ڵک سه‌رچاوه ده‌گرێ.
وتەبێژی حیزبی دێموکرات له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه هیچ به‌شێكی كوردستان ناكرێ به‌رامبه‌ر به به‌شه‌كه‌ی دیكه بێلایەن بێ و خه‌بات له هه‌موو به‌شه‌كان دابڕاو له‌وانی تر نین.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز دوكتور كاوه مه‌حموود وێڕای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان، باسی له ڕوانگه‌ی خۆیان بۆ شۆڕشی ژینا كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان پێیان وایه كه ئه‌و ڕووداوه، له خۆپیشاندان ده‌رچووه و ته‌نیا ده‌بێ پێی بگوترێ شۆڕش و ئاكامه‌كه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه زۆر زیاتر له به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بێ.
دوای باس و تاوتوێی دۆخی شۆڕش له ئێران و خه‌باتی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكرات، هه‌روه‌ها باس له هه‌نگاوه دواییهكانی تێكۆشان و به‌رده‌وامیی دۆستایه‌تی و پێوه‌ندیی دوولایه‌نه و به‌شداریی ئه‌ندامانی هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت له باس و تێبینیهكاندا، كۆتایی به دیداره‌كه هات.