کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:21 - 8 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مام عەلی شەریف سەفایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

مام عەلی ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی، لە گوندی خوەشاو سەر بە کەڵاتەرزانی سنە لەدایک بووه و یەکێک لە کەسایەتییە دیار و خۆشناوەکانی شاری سنە بوو.

ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ئەیلوولدا یەکێک لەو دەیان ڕۆڵە قارەمانەی گەلەکەمان بوو کە دەرکی بە چەوسانەوەی گەلەکەی کرد و بۆ ماوەی حەوت ساڵ وێڕای براکانی لە باشووری کوردستان دژ بە دوژمن خەباتی کرد.

بیر و کردەوەی نیشتمانپەروەرانەی مام عەلی وای کردبوو کە ببێتە مامۆستایەک بۆ بنەماڵەکەی تا لە ڕێڕەوی کوردایەتی و نیشتمانپارێزی هەنگاو هەڵگرن.

کوڕێکی مام عەلی بە ناوی کامیل شەریف سەفایی، پێشمەرگەی کوردستانه و ماوەی چەند ساڵە له ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی کردووەتە شان.

تەرمی مام عەلی لەنێو ئاپۆرای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا. 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام عەلی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.