![](/content/upload/1/news/57919_w920.jpg)
ئامریکا لە پلانێکی تۆکمەدا ڕێگری لەوە دەکا کە ڕێژیمی ئێران نەتوانێ دڕۆنی خۆتەقێن بەمەبەستی پاڵپشتیی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، بنێرێ بۆ ڕووسیە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئامریکا لە هەوڵ و پلانێکی چڕدایە بۆ ئەوەی کە ڕێگری لە ڕێژیمی ئێران بکا کە چیدیکە نەتوانی دڕۆنی خۆتەقێن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەناردەی ڕووسیە بکا و ڕووسیەش بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکراین بەکاریان بێنێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو شوێنانەی کە لە خاکی ئۆکراین زۆر خاپوور کراون بەهۆی دڕۆنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووە و بە کردنە ئامانجی وزەخانەکان، ملیۆنان خەڵکی ئۆکراین بێ کارەبا کراون.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئامریکا لەو بارەیەوە زۆر جیدییە و هەنگاوەکانی خێراتر کردووە و ئەو شوێنانەی کە لە سووریە دڕۆنی ئێرانی لێ بەرهەم دێنن کراونەتە ئامانج و دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەرکەوتووە کە پێداویستییەکانی ئەو دڕۆنانە ئامریکایین و بە تێکنۆلۆژیای سەردەم دروست کراون و دەبێ پێشی پێ بگیردرێت.