![](/content/upload/1/news/57821_w920.jpg)
کەهلانی ئەشلی پەریش، گۆرانیبێژێکی ئامریکایی لە کۆنسێرتێکی خۆیدا لە گلاسکۆ باسی لەوە کرد دەبێ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکرێت.
ئەو گۆرانیبێژە لە کۆنسێرتەکەیدا چەند دەقە قسەی بۆ خەڵک کرد و باسی لە ڕەوتی ئێعدامەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێران کرد کە دەبێ پێشی پێ بگیردرێت.
ناوبراو داوای لە خەڵک کرد پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن و هەواڵەکانی تایبەت بە ئێران بڵاو بکەنەوە.
لە ماوەی شۆڕشی ژینادا هەتا ئێستا دەیان هونەرمەند لە بواری جیاجیادا پشتیوانییان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران کردووە.