کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی پارەکێشانەوە لە بانکەکان، ڕێژیمی ئێرانی تووشی کێشەی جیددی کردووە

17:03 - 8 بەفرانبار 2722

کەمپەینی پارەکێشانەوە لە بانکەکانی ئێران کێشەی جیددی بۆ ڕێژیمی ئێران دروست کردووە، بەو هۆیەوە ڕێژیم بۆ ئەوەیکە خەڵک نەتوانن پارەکانیان لە بانکەکان بکێشنەوە بڕیارێکی پەسند کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نامەیەکی نهێنی بە هەموو لقی بانکەکان لە پارێزگانی کوردستان و ئێران دراوە کە خەڵک نەتوانن پارەکانیان لە بانکەکان بکێشنەوە.

لەو نامەیەدا هاتووە، بەپێی ئەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ڕووی داوە و درێژەی هەیە، خەڵک بە شێوەیەکی بەرین پارەکانیان لە بانکەکان دەکێشنە دەرەوە کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە بەشی پارەی پارێزگاکان ناتوانن پارەی نەختی بۆ مشتەرییەکانیان لە بانکەکان دابین بکەن.

لەو نامەیەدا باس لەوە کراوە پێویستە بەڕێوەبەرانی بانکەکان موشتەرییەکانیان بەو قەناعەتە بگەیێنن کە بەجێگای ئەوەیکە پارەکانیان بە شێوەی نەختی بکێشنە دەرەوە، پارەکەیان لە بانکەکاندا بۆ ژمارە حیسابی دیکە ڕاگوازن.

کەمپەینی پارە کێشانەوە لە بانکەکانی ئێران بەمەبەستی دژایەتی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و تێکدانی ئابووریی ئەو ڕێژیمە وەگەڕ خراوە.

ئەم کەمپەینە لە ئێستادا کێشەی بۆ سیستمی پارە و بانکەکان لە ئێراندا دروست کردووە.