![](/content/upload/1/news/57925_w920.jpg)
لاوانی شۆڕشگێڕی تاران لە درێژەی ڕاپەڕینەکانیان دژی دەسەڵات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگریان لە دەفتەری بەسیجی زانکۆی ئازاد بەردا.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، بەربەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی تاران، بە تۆڵەی شەهیدانی ڕاپەڕین، ئاگریان لە دەفتەری بەسیجی زانکۆی ئازادی تاران بەردا و بەمجۆرە پشتیوانیی خۆیان بۆ خوێندکارانی زانکۆ کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون دووپات کردەوە.