کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی

17:30 - 8 بەفرانبار 2722

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پیرۆزبایی دەکەین لە گشت مرۆڤایەتی و باوەڕداران بەتایبەت باوەڕدارانی مەسیحی و لە خوداوەندی گەورە دەپاڕێینەوە ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و ئازادی بێت.

سەری ساڵی نوێی زایینی لە زۆرینەی وڵاتان چ ئیسلامی و یا مەسیحی و غەیرە، ساڵانە بە شێوازی جۆراوجۆر پیرۆزبایی دەکرێت و یادی نوێبوونەوەی ساڵێکی تازە دەکرێتەوە.

ئەم بۆنەیە بەرانبەرە بە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا دروود و سڵاوی خودای لەسەر بێت، بۆیە ئێمەی موسوڵمان بێ جیاوازیدانان لە نێوان پێغەمبەرانی خودا بەرزی دەنرخێنین و پیرۆزبایی دەکەین لە گشت باوەڕداران، لە باوەڕی ئیسلامیدا بەپێی دەقی قورئانی پیرۆز کە دەفەرمێت: "لا نفرق بین احد من رسلە و نحن و لە مسلمون" واتە جیاوازی ناخەینە نێوان نوێنەرانی خودا و باوەڕدارین پێیان، ئەم یادە بەرز دەنرخێنین و پیرۆزبایی دەکەین هەم لە موسوڵمانان و هەم لە مەسیحییەکان بەتایبەت دانیشتووانی کوردستان بە هەموو بیروباوەڕێکی ئایینی و مەزهەبی.

لە پەروەردگاری ئاشتیخوازیش دەپاڕێینەوە ئەم ساڵە ساڵی ئاشتی و ڕزگاریی گەلەکەمان بێت و هەوێنی خۆشبەختی و برایەتی بێت.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی
٢٩ی دێسامبری ٢٠٢٢ی زایینی