کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: گرینگترین کاری ئێمە لەنێوبردنی بەرنامەی ناوکیی ئێرانە

17:51 - 8 بەفرانبار 2722

دەوڵتی نوێی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە گرینگترین کاری ئەوەیە بەرنامەی ناوکیی ئێران لەنێو بەرێت.

بنیامین نێتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی لە کێنسێتی ئیسرائیلدا ڕایگەیاندووە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵدایە بە دروستکردنی بۆمبی ناوکی ئەمنییەت و بوونی ئیسرائیل لەنێو ببات.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە بەرنامەی دیکەی دەوڵەتەکەی پەیمانی ئیبراهیم و ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستانە.

لە دەورانی سەرۆکوەزیرانی بنیامین نێتانیاهۆدا ئامریکا لە بەرجام هاتە دەرەوە و سپای پاسداران لەلایەن ئامریکاوە وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناسێندرا.