کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل دژی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە

11:35 - 9 بەفرانبار 2722

سەرکۆماری ئامریکا وتوویەتی کە ئێمە هەموو هاوکارییەک لەگەڵ ئیسرائیل بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا دەکەین.

 بایدن، سەرکۆماری ئامریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاند کە ئامریکا بە هاوکاریی ئیسرائیل هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ دابینکردنی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بەرپەرچدانەوەی هەوڵە تێکدەرانە و تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران دەخاتە گەڕ و ئامادەیە لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل ڕووبەڕووی هەموو هەوڵە مەترسیدارەکانی ڕێژیمی ئێران بێتەوە.

ناوبراو هەروەها وتیشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا بەردەوامین بۆ داڕشتنی گەڵاڵە و بەرنامەیەک بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵە تێکدەرانە و تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا.