کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار

11:42 - 9 بەفرانبار 2722

حاجی محەممەدئەمین مورتەزا، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خوشناوی ناوچەی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حاجی محەممەدئەمین مورتەزا، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە شاری پیرانشار دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی محەممەد ئەمین مورتەزا، ناسراو بە حاجی محەممەدئەمین بابۆڵی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی پیرانشار و هەروها گەورەی بنەماڵەی حاجی فەقێ بابۆڵی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت