کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی بەلووچ لە هەینییەکی دیکەدا بە دروشمی "نەمان بۆ خامنەیی" ڕژانە سەر شەقامەکان

16:07 - 9 بەفرانبار 2722

پاش تێپەڕینی سێ مانگ لە دەسپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران خەڵکی بەلووچستان، بەردەوام پاش نوێژی هەینی، دژی دەسەڵات دەڕژێنە سەر شەقامەکان و بە دروشمدان خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.

خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی بەلووچ، ئەمڕۆ هەینی، ٩ی بەفرانباری ١٤٠ی هەتاوی، پاش نوێژی هەینی بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر و هەروەها بەسیجی، سپاهی، داعشی ئێمە ئێوەن" دژ بە دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئاخوندی ڕژانەوە سەر شەقامەکان.

هاووڵاتییانی بەلووچ سەرەڕای وتنەوەی دروشمی "سپا جینایەت دەکا و خامنەیی پشتیوانی دەکا" وێنەی خامنەییان ئاگر تێبەردا.

شایانی باسە کە بە سەدان کەس لە هاووڵاتییانی بەلووچ ئەمڕۆ هەینی، پاش نوێژی هەینی، ڕژانەوە سەرشەقامەکان و سەرەڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی هەینیی خوێناوی زاهیدان، بە دروشمی دژی ڕێژیم و خامنەیی ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە.