کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی کوردستان کۆچی دوایی کرد

22:01 - 9 بەفرانبار 2722

کاک مستەفا چاڵشی، پێشمەرگەی پێشووی کوردستان لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی هەینی، ٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک مستەفا چاڵشی پێشمەرگەی پێشووی کوردستان، خەڵکی گوندی گردەگڕوێ سەر بە شاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٩ هەتا ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە لکی ٢ی هێزی پێشەوا، سازمان درابوو و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لەپێناو ڕزگاریی نیشتمانەکەیدا خەباتی دەکرد.

کاک مستەفا لە شەڕێکدا لە ناوچەی شامات دەستێکی لەدەست دابوو و دواتر لەسەر داوای حیزب ڕۆیشتبووە نێوخۆی وڵات و هەتا ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان، وەفادار بە حیزب و شۆڕش مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک مستەفا دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.