کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هەڕەشەکانی ڕێژیم لە مامۆستایانی ئایینیی کوردستان

12:21 - 10 بەفرانبار 2722

لە درێژەی هەڕەشەکانی ڕێژیم لە مامۆستایانی ئایینی کوردستان، مامۆستا " نادر ئەسەدی" خەڵکی دێولان، بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کراوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مامۆستای ئایینی و  پێشنوێژی گوندی قوڕووچای سەر بە شاری دێولان بەناوی" نادر ئەسەدی"  لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی دوورخرانەوەی لێ کراوە.

ئەو مامۆستا ئاینییە لەسەر پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی ئاخوندی بانگهێشت و هەرەشەی ئەوەی لێ کراوە کە لە ئەگەری بەردەوامیی پشتیوانییەکانی لە خەڵک دۆسییەکەی دەگوازرێتەوە بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان و سزای بەسەردا دەسەپێ.