سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی ئەمنییەتی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، خەڵکی قارەمانی پیرانشار بەشداری ڕێوڕەسمی چلەی شەهید کاروان بوون.
ڕۆژی هەینی ٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی ئازادیخواز و شؤڕشگێڕی پیرانشار بە بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید "کاروان قادر شوکری" یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی" ژینا" کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم، تێکەڵ بەکاروانی نەمرانی ئەو شۆڕشە بوو، دووبارە بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بوونەوە.
خەڵکی شۆڕشگێڕ لەو ڕێوڕەسمەدا بە دروشمی دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەرت بێ بسێنین تۆڵە و کورد، بەلووچ، ئازەری، ئازادی بەرابەری و هەروەها ژن، ژیان، ئازادی، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژینا نوێ کردەوە.