کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێلیتاریزەکردنی کردنی شاری جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

10:17 - 10 بەفرانبار 2722

پاش بانگەوازی خەڵکی جوانڕۆ بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدانی ڕاپەڕینی ئەو شارە، کۆماری ئیسلامی لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک هێزێکی زۆری لە دەوروبەر و ناوەندی ئەو شارە جێگیر کردووە.

سپای تێرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی وەزاڵاهاتووی جوانڕۆ، هێزێکی زۆری سەرکوتکەری لە نیو شار و دەوروبەری جوانڕۆ بڵاوە پێ کردووە، ئەوە لە کاتێک‌دایە کە خەڵکی شۆڕشگێری ئەو شارە لە بانگەوازێک‌دا داوایان کردبوو کە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا یادی شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم بەرز ڕادەگرن کە ئەوە ترسی خستۆتە دڵی دوژمنانی کوردەوە و بە هێزێکی زۆرەوە شاری "جوانڕۆ"یان مێلیتاریزە کردووە.

کۆماری ئیسلامی بە ڕادەیەک ترسی لێ نیشتووە کە لە کۆتا ڕۆژەکانی دەسەڵاتداریەتییەکەیدا بۆ پێشگرتن لە ڕاپەڕینی خەڵکی جوانڕۆ لە کرماشانەوە هێزێکی زۆری سەرکوتکەری ڕژاندۆتە نێو شار و دەوربەری گۆڕستانی ئەو شارە بۆ ئەوەی ڕێگری لەوە بکا کە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی ڕاپەڕین بەڕێوە نەچێ.