![](/content/upload/1/news/57838_w920.jpg)
ئەرتەشی ئۆکراین ڕایگەیاند کە، لە درێژەی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر خاکی ئۆکراین بە دڕۆنی ئێرانی، ئەرتەشی ئۆکرانی ٧ دڕۆنی خۆتەقێنی ئێرانی تێکشکاندووە.
ڕۆژی هەینی، ٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەرتەشی دەوڵەتی ئۆکراین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، ڕووسیە لە درێژەی هێرشەکانی بە دڕۆنی خۆتەقێنی ئێرانی بۆ سەر شاری کیێفی پێتەختی ئۆکراین، ئەرتەشی ئەو وڵاتە توانیویەتی ٧ دڕۆنی خۆتەقێنی ئێرانی تێکبشکێنێ و هەروەها شارەوانیی کیێفیش ڕایگەیاند کە، ئەو شارە بە ٧ دڕۆنی خۆتەقێنی دروستکراوی ئێران لەلایەن ڕووسیەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام ئەرتەشی ئۆکراین ٥ دانەیانی لە ئاسماندا تێکشکاند و دووی دیکەش لە دەوروبەری ئەو شارە کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەرتەشی ئۆکراین لە بەیاننامەکەیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، ڕووسییە بە بەکارهێنانی دڕۆنی خۆتەقێن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئۆکراین بەردەوامە و لە لایەکی دیکەشەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران نایسەلمێنێ کە بۆ پاڵپشتی لە هێرشەکانی ڕووسیە دڕۆنی خۆتەقێنی بەو وڵاتە داوە.