کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەزارانی گومنامی بەلووچستان بەرپرسیاریەتیی چەند هێرشی چەکداریان دژی ڕێژیم وەئەستۆ گرت

11:23 - 10 بەفرانبار 2722

لە بەلووچستان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئەو شارە دژی ڕێژیمی ئێران و تۆڵەئەستاندنەوە لە جینایەتەکانی ڕێژیمی تاران "مەزارانی گومنامی بەلووچستان" چەند عەمەلیاتیان دژی هێزەکانی ڕێژیم ئەنجام داوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی مەزارانی گومنامی بەلووچستان ماشینێکی پاسگای دۆزاپیان لە کەمەربەندیی ئەو شارە کردووەتە ئامانج.

ئەندامانی تیمەکانی مەزارانی گومنامی بەلووچستان ڕایانگەیاندووە لەو عەمەلیاتەدا دوو کەس لە مەئموورەکانی ڕێژیمی ئێران کە دەستیان لە سەرکوتی خەڵكدا هەبووە کوژراون.

مەزارانی گومنامی بەلووچستان، سەرەڕای ئەوەیکە تا ئێستا چەند عەمەلیاتیان دژی هێزەکانی ڕێژیم ئەنجام داوە، ڕایانگەیاندووە کە، ئەوان کەسانێکی خەڵكی و سەر بە خەڵكن و پشتیوانی خەڵكی ڕاپەڕیوی بەلووچستانن و بۆ بەرگری لە خەڵکی بەلووچستان بەرپەرچی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران دەدەنەوە.