کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەربژێری سەرۆککۆماریی کێنیا: دەبێ کۆماری کوردستان دابمەزرێتەوە

12:23 - 10 بەفرانبار 2722

دان ئۆژوان سیاسەتمەداری کێنیایی و بەربژێری پۆستی سەرکۆماریی ئەو وڵاتە وتوویەتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان نابێ چاوەڕێی هۆلۆکاستی کوردی بە شێوەی هیتلێر بێت".

دان ئۆژوان سیاسەتمەداری کێنیایی و بەربژێری سەرکۆماریی ئەو وڵاتە لە زنجیرە تویتێکدا ڕایگەیاند؛ ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێی هۆلۆکۆستی کوردی بە شێوەی هیتلێر دەکات کە تێیدا ١٥ میلیۆن کەس بکوژرێ.؟

ناوبراو هەروەها وتیشی:  کورد لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا بەڵێنی دامەزرانی دەوڵەتی پێ درا، بۆچی ئیسرائیل مافی خۆی پێ درا بەڵام کورد ئینکاری لێ کرا؟! دەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش ئەوەی درەنگ بێت، کۆماری کوردستان دروست بکا.

ناوبراو وتوویەتی کۆماری کوردستان دەبێت لە تورکیه، ئێران، عێراق و سووریه بکێشرێتە دەرەوە و ئەمە سنوورێکی ناسراوە. 

ئۆژوان وتوویەتی باشترە نەتەوە یەکگرتووەکان و یوونێسکۆ پێش ئەوەی درەنگ بێ، خێرا هەنگاو بنێن و مافی دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە بدەن بە کورد کە بەڵێنی پێ درابوو.