کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر دووکانداران و کاسبکاران

12:59 - 10 بەفرانبار 2722

پاش ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران، کۆنترۆڵی بازاڕی لە دەست دەرچووە و بازاڕی بۆ کۆنترۆڵ ناکرێ، دەستی کردووە بە هەندێک کاری لاوەکی و گوشار بۆ سەر دووکانداران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەهۆی ئەوەیکە دۆلار نرخی زۆر بەرز بووەتەوە و کاریگەریی لەسەر هەموو شتێک لە بازاڕ داناوە و ڕێژیم توانای کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نییە، کەلوپەلی خواردەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی بەرز بووەتەوە.

ڕێژیمی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی بازاڕی خواردەمەنی دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی کەلوپەلی خواردن وەکوو مریشک، برینج و ڕۆن کە بە نرخی کەمتر لە بازاڕ بە خەڵکی دەدات بۆ ئەوەیکە نەهێڵێت بازاڕی شتی خواردەمەنی لەوە زیاتر بەرز بێتەوە.

بێ بەرنامەیی و بێ پلانیی ڕێژیم لەو کارەدا بووەتە هۆی ئەوەیکە خەڵکی کەم داهات بە ناچار لە سەفی فرۆشگاکاندا ڕاوەستن  کە زۆر جار هێندێک وەبەریان دەکەوێت و هێندێکیش وەبەریان ناکەوێت.

ڕێژیمی ئێران لە پیلانێکی نوێدا بە بیانووی ئەوەیکە دووکانەکان ڕۆن و برینجی زۆریان تێدایە و کەلوپەلی قاچاخ هاوردە دەکەن و بەرگەی سەوزیان نییە دەست بەسەر دووکانەکاندا دەگرێ.