کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕابێرت مالی: ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران، خۆیان ئەسیری دەورانێکی سەقەتی دەسەڵاتداری کردووە

11:22 - 14 سەرماوەز 2722

نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی کە هەرچی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران زیاتر سەرکوت بکرێ گەمارۆی زیاتر بەسەر ئەو ڕێژیمەدا دەسەپێنین.

ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە سەرکوتی بێڕەحمانەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ئەو دەسەڵاتە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە و هەروەها پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕووسیە وتی: "ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران خۆیان ئەسیری دەورانێکی سەقەتی دەسەڵاتداری کردووە و هەرچی خەڵکی راپەڕێوی گەلانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتەوە زیاتر سەرکوت بکرێن، ئەوە ئێمە و هاوپەیمانەکانمان گەمارۆی زیاتر بەسەر ئەو ڕێژیمەدا دەسەپێنین".

ناوبراو وتیشی: "ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا زۆرتر لە پێشوو لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانییەوە کەتووەتە پەراوێزەوە و بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دژی دەسەڵاتەکەی، ئەو ڕێژیمە زیاتر لە ڕووخان نزیک دەبێتەوە".