کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە گوندی یازیبڵاخی سەقز

12:28 - 14 سەرماوەز 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بۆ پشتیوانیی لە شۆڕشی ژینا و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی جاش و خۆفرۆشەکانی سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە گوندی یازیبڵاخی سەقز، بە نووسینی دروشم لە مزگەوتی گوندەکە و نووسینی دروشم لەسەر دیواری ماڵی خۆفرۆشێک چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی ژینا و ڕاسانی شار و شاخ دووپات کردەوە.