کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان

11:06 - 10 سەرماوەز 2722

لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ و سەردەشت بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم دژی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە گوندی خوڕخوڕە سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد لاوانی شۆڕشگێڕ ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و ڕایانگەیاندووە لە خۆپیشاندانەکانیان دژی ڕێژیمی ئێران بەردەوام دەبن.

لە شنۆ لاوانی تێکۆشەر لە درێژەی چالاکییەکانیان لەسەر دیوارەکان وتە بەنرخەکانی شەهید دوکتور قاسملوویان نووسیوەتەوە.

لە سەردەشتیش لە گوندی نستان، لاوانی قارەمان دروشمی مەرگ بۆ خامنەییان لە دیوارەکانی ئەو گوندە نووسیوە و دژی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕیوه.