کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی خەڵکی کوردستان و ئێران لە مانگرتن و ڕاپەڕینی گشتی دژی ڕێژیم

12:43 - 14 سەرماوەز 2722

پاش بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک بۆ مانگرتن و ڕاپەڕینی گشتی لە ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، هەموو شارەکانی ئێران و بە تایبەتی کوردستان پێشوازییەکی بێ‌‌وێنەیان لەو مانگرتنە کردووە.

شۆرای هاواهەنگیی گەڕەکی شارەکانی ئێران و کوردستان، پاش ئەوەیکە بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتی و ڕاپەڕین تا ڕووخان دژی حکوومەتی ئاخوندی لە ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز بڵاو کردەوە، خەڵکی ڕاپەڕیو و قارەمانی ئێران بەتایبەتی کوردستان، ئەمڕۆ بە داخستنی گشتیی دووکان و بازاڕەکانیان و مانگرتنی گشتی پێشوازییان لەو ڕاگەیەندراوە کرد و هەموو یەکدەنگ و یەک‌هەڵوێست، خۆ ئامادە دەکەن بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە گەندەڵە.

خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە ئێران و کوردستان لە درێژەی شۆڕشی ژینا و بەدروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لەم سێ ڕۆژەدا ڕووبەڕووی دوژمنی داگیرکەر دەبنەوە ودەیانهەوێت تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە ڕووخانی ئەو ڕێژیمە ئاخوندییەیە بەردەوام بن لەسەر مانگرتن و ڕاپەڕین.