کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزب لە شنۆ بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاری

18:34 - 15 سەرماوەز 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ بەمەبەستی پشتیوانی لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارت بە مانگرتن و ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ١٦ی سەرماوەز، چالاکییەکی تەبلیغیی بێوێنەیان لە شاری شنۆ بەڕێوە برد.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، ١٤ لەسەر ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەمەبەستی پشتیوانی لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتن و ڕاپەڕینە گشتییەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان لە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز کە لە ئێران بە ڕۆژی خوێندکار ناودێر کراوە، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم چالاکییەکی تەبلیغیی بەربڵاویان لە شاری شنۆ بەڕێوە برد.