کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە قوتابییانی قوتابخانەی شیناوێ پاڵپشتییان لە شۆڕشی خەڵکی کوردستان و ئێران کرد

22:13 - 15 سەرماوەز 2722

لە درێژەی شۆڕشی‌ سەرانسەریی خەڵکی کوردستان و ئێران، کچە قوتابیانی قوتابخانەی "شیناوێـ"ـی پیرانشار دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی خەڵکی ناڕازیی‌ کوردستان و ئێران.

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کارەساتی ئاگرتێبەربوونی قوتابخانەی شیناوێ و بوونە قوربانیی کۆمەڵێک قوتابی، کچانی قوربانیبووی ئەو قوتابخانەیە پشتیوانییان لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران کرد.

۱٥ی سەرماوەزی ۱۳۹۱ی هەتاوی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەی "شیناوێـ"ـی پیرانشار ڕووی دا کە تێیدا ۳۷ کچە قوتابی ئەو قوتابخانەیە ئاگر لە گیانیان بەربوو و دوو لەو کچانە گیانیان لەدەست دا و ئەوانی دیکە بەشێکی زۆر لە جەستەیان سووتا.