کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی خەڵک لە کورستان شەهید بوو

11:09 - 11 سەرماوەز 2722

سەردار قادری، یەکێک لە بریندارەکانی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمەوە لە ورمێ تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوو.

سەردار قادری، خەڵکی مەهاباد، کە لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار ببوو، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە و گواستنەوی بۆ بەندیخانەکانی ڕێژیم لە ورمێ، ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەز، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گیانی لەدەست دا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بوو.