ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی مەهاباد و بانە بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر، چلەی چەند شەهیدی ڕاپەڕین، سەرەڕای میێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە، بەڕێوە چوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدان" سمکۆ مەولوودی، کوبرا شێخ سەقا، مەسعوود ئەحمەدزادە، زانیار ئەبووبەکری، فریشتە ئەحمەدی و شاهۆ خزری" لە مەهاباد و شەهید فەرەیدوون فەرەجی لە بانە بوو، کە بەشداربووان و بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان بە دروشمی "شەهید نامرێ، و ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها بڕووخێ کۆماری پەت و سێدارە"، ئەو ڕێوڕەسمەیان بەڕێوە برد و لەسەر گڵکۆی شەهیدان پەیمانی درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازە پیرۆزەکەی هەموو شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی "ژینا"یان دووپات کردەوە.
هەروەها لە شارەکانی ئامۆل و بەندەری ئەنزەلی، ڕێوڕەسمی حەوتووانە بۆ شەهیدان بەڕێوە چوو و لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵکی بەشدار دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا.