کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکانی مەدەنیی مەریوان بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو کردەوە

11:22 - 10 سەرماوەز 2722

چالاکانی مەدەنیی مەریوان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشم و بانگەوازێک بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، داوایان لە هەموو خەڵکی مەریوان کردووە کە لە ڕۆژانی دیاریکراودا هەموو دووکان و بازاڕەکان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دابخەن.

چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بەبڵاوکردنەوەی تراکت و دروشم و هەروەها بانگەوازێک بۆ خەڵکی شۆڕشگێڕی مەریوان، داوایان لە خەڵکی مەریوان کردووە کە لەدرێژەی خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکاندا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز بە مانگرتنی گشتی و هاتنەسەر شەقامەکان، پێداگریی خۆیان لەسەر نەمانی ڕێژیمی ئێران نیشان بدەنەوە.