کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان لە ئێران

14:55 - 17 سەرماوەز 2722

ڕێژیمی ئێران لە درێژەی جینایەتەکانیدا و بەمەبەستی سەرکوتی زیاتری خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی لە سێدارە دەدا.

موحسێن شکاری فەر، یەکێک لە دەسبەسەرکراونی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شەقامی ستارخانی تاران ماوەیەک لەمەوپێش دەسبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی موحاربە لە دادگایەکی نادادپەروەردا سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپا و ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز لە بەندیخانە لە سێدارە درا.

ئێعدامی دەسبەسەرکراوان لە ئێران لەحاڵێکدایە کە لە حەوتووەکانی ڕابردووەوە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، بەنیسبەت ئەو کارەی ڕێژیمی ئێران هۆشدارییان دابوو.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆتاییەکانی تەمەنی دەسەڵاتداریی خۆیدا دەستی بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی کردووتەوە و بە سەپاندی سزای ئێعدام بەسەر دەسبەسەرکراواندا، دەیهەوێ جینایەتکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی دووبارە بکاتەوە