کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و درێژەی مانگرتنەکان لە شارەکانی کوردستان

14:57 - 17 سەرماوەز 2722

لە درێژەی مانگرتن و ڕاپەڕینەکان دژی ڕێژیم، ئەمڕۆ دووکاندارانی تاناکۆرای شاری سنە مانیان گرتووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بازاڕیان و دووکاندارەکانی بازاڕی تاناکۆرای شاری سنە بەمەبەستی پشتیوانی لە دووکاندارانی شەقامی فیردەوسی ئەو شارە کە هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی خۆپیشاندەر کردبوو هەموو بازاڕەکەیان داخستووە و مانیان گرتووە.

دووکاندارانی بازاڕی تاناکۆرای شاری سنە، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان بەتایبەتی شاری سنە و هەروەها دژایەتی لەگەڵ ڕێژیم، هەموو دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندووە.