ئەمڕۆ بە بەشداریی خەڵكێکی زۆر لە شاری سنە، ڕێوەڕەسمی چلەی شەهید سارینا ساعدی لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید سارینا ساعدی کە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی سنە بەڕێوە چوو، خەڵک سروودی ئەی شەهیدانیان خوێندەوە و هەروەها دروشمیان دا کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەستێنینەوە.
سارینا ساعدی تەمەن ١٦ ساڵ و کچی هاشم، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا بەهۆی لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیم، بە سەختی بریندار ببوو کە پاش ڕۆژێک خەواندن لە نەخۆشخانە شەهید بوو.