کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی وێنەی خامنەیی لە شاری ڕوودسەر

10:24 - 11 بەفرانبار 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی پارێزگای گیلان لە شاری "ڕوودسەر" بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە سیاسەتە نامرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێنەی خامنەییان ئاگر تێبەردا.

شەوی شەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران، لاوانی شۆڕشگێڕ و بوێری شاری"ڕوودسەر" لە پارێزگای گیلان، بەنێری عەلی خامنەییان ئاگر تێبەردا.

لاوانی شۆڕشگێری ئەو شارە پاش ئەوەیکە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لەهەمبەر سیاسەتە هەڵەکانی ڕێژیم و پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارەیان داخست و وێنەی دیکتاتۆری سەردەم "عەلی خامنەیی"شیان ئاگر تێبەردا و بە دروشمی ژن ژیان ئازادی ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە.