کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆی نوێی ئامریکا دژی بەرنامە دڕۆنی و مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران

10:22 - 17 بەفرانبار 2722

لە درێژەی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ٧ کەسی پێوەندیدار بە بەرنامەی دڕۆنی و مووشەکیی ڕێژیمی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ١٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ٧ کەسی پێوەندیدار بە بەرنامەی دڕۆنی و مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بە ناوەکانی "حوجەتوڵڵا قوڕەیشی، قاسم دەماوەندیان، حەمیدڕەزا شەریفی، ڕەزا خاکی، مەجید‌ڕەزا نیازی، وەلی ئەرلنی‌زادە و نادر خون‌سیاوەش"ی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە و وتوویەتی کە ئەم کەسانە لە دابینکردن و ناردنی دڕۆن بۆ ڕووسیە ڕۆڵی گرینگیان هەبووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو کەسانە بەرپرسانی جێبەجێکار و ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری و بەرپرسی بەرهەمهێنانی دڕۆنی خۆتەقێنی شاهد ١٣٦ی ڕێژیمی ئێرانن.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە هەموو سروەت و سامانی ئەو کەسانە کە گەمارۆیان خراوەتە سەر لە ئامریکا دەستی بەسەردا دەگیردرێ و ئیزنی ئەوەیان نییە بچنە نێو خاکی ئامریکاوە.