ڕێژیمی ئێران، لە هەوڵدایە لە مەهاباد گرووپێکی سەرکوتکەر بە ناوی "گرووپی زەربەتی مەهاباد" دابمەزرێنێ و ئاگاداریی بۆ ١٥٠ کەسی ئەو شارە ناردووە کە پەیوەست بن بەو گرووپەوە.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای تێرۆریستیی پاسداران لە مەهاباد، لە بەردەوامیی پیلانەکانیدا، بەنێو خەڵدا ئاگاداریی بڵاو کردووەتەوە کە دەیهەوێت گرووپێک بە مەبەستی سەرکوتی خۆپیشاندەران پێک بهێنێ و داوای لە ١٥٠ کەسی ئەو شارە کردووە کە فۆرم پڕ بکەنەوە.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو گرووپە ئەوەیە کە لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی شۆڕشگێڕی ئەو شارە دژی ڕێژیم، لە شارەکانی دیکەوە هێزی سەرکوتکەر نەنێرن و لەو هێزە کەڵک وەرگرن، بەڵام خەڵکی شۆڕشگێڕی مەهاباد جارێکی دیکە ناکەونە داوی پیلانەکانی سپای پاسدارانەوە.