![](/content/upload/1/news/58019_w920.jpg)
هونەرمەندانی بە ناوبانگی وڵاتانی بیانی، لەسەر جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵکی ئێران، هەڵویستیان دەربڕیوە و داوای ڕاگرتنی ئێعدامەکان دەکەن.
ڕۆژی هەینی، ١٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هونەرمەندانی وڵاتانی ئورووپایی، ئامریکایی و وڵاتانی دیکە لەهەمبەر جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵوێستیان دەربڕی و بە بەرزکردنەوەی دروشمی "سزای لە سێدارەدان ڕاگڕە" پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران دەربڕی و هەروەها جینایەتەکانی ڕێژیمیشیان مەحکووم کرد.
سەرکوت و جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئاستی جیهانیدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئەمجارە هونەرمەندانی بە ناوبانگی جیهانی لە هەڵویستێکدا ڕوو بە کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێژیمی ئێران داوایان کردووە کە دەبێ کۆماری ئیسلامی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر خۆپیشاندەرانی بەندکراودا ڕابگرێت و داواشیان لە وڵاتانی زلهێز کردووە بەنیسبەت جینایەتەکانی ڕێژیم بێ دەنگ و بێهەڵوێست نەبن.