شەوی ڕابردوو لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بە هەڵکردنی ئاگر و بەستنی شەقامەکان دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
لاوانی شۆڕشگێڕ لە شاری سنە، شەوی هەینی ١٦ی بەفرانبار، بە هەڵکردنی ئاگر لە سەر شەقامەکان و دروشمدان دژی ڕێژیمی ئێران و هەروەها پشتیوانی لە خەڵكی ئازادیخوازی بەلووچستان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
لاوانی شۆڕشگێڕی سنە بە دروشمی ''بژی بەلووچستان، سڵاو لە بەلووچستان، تەواوی ئێران بران و تینووی خوێنی ڕێبەرن'' و هەروەها ''نەمان بۆ دیکتاتۆر، ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی'' درێژەیان بە خۆپیشاندانەکان دا.
لە خۆپیشاندانی شەوی ڕابردوودا لاوانی شۆڕشگێڕ ڕایانگەیاندووە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانبار دژی ڕێژیمی ئاخوندی دەڕژێنە سەر شەقامەکان.