![](/content/upload/1/news/58028_w920.jpg)
وەزیری دەرەوەی وڵاتی کانادا بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینیی دڵنیا کردەوە کە هەتا دادپەروەری لە دۆسییەی قوربانییانی ئەو کارەساتە نەیەتە بواری جێبەجێکردن لە هەوڵ و تێکۆشان لەو بوارەوە ناوەستێت.
مێلانی جوولی، وەزیری دەرەوەی کانادا لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی ئەنجامی داوە جەختی کردەوە کە لە بەدواداچوون لەسەر دۆسییەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی سوورە و هەتا دادپەروەری لەو دۆسییەدا نەیەتە ئاراوە ڕاناوەستێت.
ناوبراو لەسەر دوایین زانیارییەکان لەسەر ئەو دۆسییەیە بۆ بنەماڵەی قوربانییان دوا.
ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوی، فڕۆکەی جۆری بوئینگی ٧٥٢ی ئۆکراینی لەلایەن سپای تێرۆریستیی پاسداران لە نزیک تاران بە مووشەک کرایە ئامانج و ١٧٦ کەس کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی کورد بوون، گیانیان لەدەست دا.