کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەقز

16:24 - 17 بەفرانبار 2722

لە ئاوایی "باغڵووجە"ی سەر بە شاری سەقز، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە سەر گڵکۆی شەهید قاسم باقی، یادی ئەو شەهیدەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ڕۆژی هەینی، ١٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و دڵسۆزانی ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی باغڵووجەی سەر بە شاری سەقز، بۆ ڕێزگرتن و یادکردنەوەی شەهید قاسم باقی، بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر گۆڕی ئەو شەهیدە پەیمانی وەفادارییان دووپات کردەوە و یادی نەمریان بەرز و پیرۆز نرخاند.

ئەویندارانی ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان وێڕای ئەوەیکە پەیمانی وەفادارییان دووپات کردەوە، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزب دەربڕی.