کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واتساپ دژی فیلتێری ڕێژیمی ئێران پرۆکسی دانا

16:46 - 17 بەفرانبار 2722


دوای فیلتیرینگی واتساپ لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، واتساپ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران پرۆکسی تایبەتی دانا.

واتساپ بەهۆی ئەوەیکە ئەو ئەپە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە فیلتێر کراوە و خەڵک ناتوانن کەڵکی لێوەر بگرن پرۆکسیی بۆ بەکارهێنەران داناوە.

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە وڵاتی ئێوە واتساپ فیلتێر کراوە دەتوانن لە ڕێگای پرۆکسییەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیشتان هەر بەم شێوەیە دەپارێزرێت.

ویل کێت کارت، بەڕێوەبەری گشتیی واتساپ وتوویەتی، لهاوکات لەگەڵ ئەوەیکە ئێمە جێژنی ئەوەمان گرت کە خەڵک دەتوانن لە ڕێگای واتساپەوە قسە بکەن، ملیۆنان کەس لە ئێراندا ناتوانن کەڵک لەو ئەپە وەربگرن.

پرۆکسی بریتییە لە نێوەندگیریی نێوان ئامێر و ئینتێرنێت، پڕۆکسی بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەک کە بەهۆی سانسۆرکردنی حکوومەتەوە دەسپێڕاگشتنیان قورسە یان مەحاڵە، کەڵکی لێ وەردەگیرێت.