![](/content/upload/1/news/58030_w920.jpg)
دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران دوو لاوی بە ناوەکانی محەممەدمەهدی کەرەمی و سەید محەممەد حوسێنی، لە سێدارە دا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دژی جینایەتەکانی ڕێژیم بڵاو کرایەوە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٧ بەفرانبار، دوای لەسێدارەدانی دوو لاوی ناڕازی لە کەرەج کە بە دەستی جەلادەکانی ڕێژیمی ئێران لە سێدارە دران، بانگەواز بۆ خۆپیشادان دژی ڕێژیم بڵاو کرایەوە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارێ لە شارەکانی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە بەرن.
لەو بانگەوازەدا هاتووە کە بە هاتنە سەر شەقام دژی ڕێژیمی ئێران ڕادەوەستین و پشتیوانی لە زیندانییەکان دەکەین.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بەفرانبار، لە درێژەی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و جێبەجێکردنی سزای سێدارە بەسەر خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراودا، محەممەدمەهدی کەرەمی و سەید محەممەد حوسێنی، لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران، لە بەندیخانەی شاری کەرەج لە سێدارە دران.