کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرێکی پارلمانی ئورووپا: لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەبێ وەکوو تێرۆریستێک هەڵسوکەوت بکرێ

18:19 - 17 بەفرانبار 2722

هانا نۆیمەن، لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی محەممەدمەهدی کەرەمی و محەممەد حوسێنی، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە وتی: ''دەبێ لەگەڵ ئەو ڕێژیمە وەکوو ڕێژیمێکی تێرۆریست هەڵسوکەوت بکرێت''.

ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، یەکێک لە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا بە ناوی ''هانا نۆیمەن" لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندییەوە بەناوەکانی ''محەممەدمەهدی کەرەمی و محەممەد حوسێنی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسیویەتی: ''بەیانی باش کۆمەڵگەی جیهانی، ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران دوو کەسی دیکەی لە سێدارە دا''.

ئەو نوێنەری پارلمانی ئورووپا وتوویەتی: ''ڕێژیمی ئێران زمانی دیالۆگ نازانێ و بەردەوامە لە کوشتنی لاوانی گەلانی ئێران، دەبێ ئێمە زۆر بە ڕوونی وەکوو ڕێژیمێکی تێرۆریست لەگەڵ ئێران هەڵسوکەوت بکەین''.