![](/content/upload/1/news/58036_w920.jpg)
کێت ڤۆڵاهان، نوێنەرێکی پارلمانی ئوسترالیا لە دوای جینایەتی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە ئێعدامی دوو لاوی شۆڕشگێڕ ناڕەزایەتی دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار، کێت ڤۆڵاهان، یەکێک لە نوێنەرانی پارلمانی ئوسترالیا و پارێزەری دادگا، لەسێدارەدانی ''محەممەدمەهدی کەرەمی و محەممەد حوسێنی'' لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە وەک کردەوەیەکی تێرۆریستی وەسف کردووە.
ئەو نوێنەرەی پارلمانی ئوسترالیا باسی لەوە کردووە ئێعدامی ئەو دوو لاوە زۆر سامناکە، دەبێ پێش بە ڕێژیمی ئێران بگیردرێت.
ئێعدامی ئەو دوو لاوە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە و وڵاتانی ڕۆژاوایی دەڵێن دەبێ بە توندی بەرنگاری ڕێژیمی ئێران ببنەوە.