![](/content/upload/1/news/58107_w920.jpg)
نوێنەری حیزبی سوسیال دێموکرات لە پارلمانی ئۆتریش و کەفیلی سیاسیی"محەممەد حوسێنی وتوویەتی کە ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکان لە ئێراندا بووە بە شەڕێکی نێوخۆیی.
هاراڵد ترۆخ، نوێنەری حیزبی سوسیال دێموکرات لە پارلمانی ئۆتریش، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ''ئەلعەرەبییە'' سەبارەت بە لەسێدارەدانی "محەممەد حوسێنی" کە ناوبراو کەفاڵەتی سیاسیی وەئەستۆ گرتبوو وتوویەتی: "بە بیستنی هەواڵی لەسێدارەدانی محەممەد تووشی سەرسووڕمان بووم و زۆر خەمبار بووم، داوا لە هەموو خەڵکی ئێران دەکەم کە خەمەکانیان بکەن بە وزە بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە خوێنمژە''.
هاراڵد ترۆخ هەروەها وتیشی داوا لە دەوڵەتی ئۆتریش دەکەم کە ئەو بابەتە بباتە یەکیەتیی ئورووپا و گەمارۆگەلێكی قورس بەسەر ڕێژیمی ئاخوندیی ئێراندا بسەپێنن و سپای تێرۆریستیی ئەو ڕێژیمە بخەنە لیستی تێرۆرەوە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە دوو دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکان بە ناوەکانی محەممەدمەهدی کەرەمی و سەیدمحەممەد حوسێنی، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بەندیخانەی شاری کەرەج لە سێدارە دران.