د. ئاسۆ حەسەن‌زادە
(وتاری دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده له وێبیناری ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس و ئه‌نیستیتۆی کورد له واشینگتۆن له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ١٥ی دێسامبری ٢٠٢٢)
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌ردوو ئه‌نستیتۆی کوردیی پاریس و واشینگتۆن بکه‌م بۆ ڕێکخستنی ئه‌م وێبیناره. ده‌زانم ئه‌وه یه‌که‌مین کاری وان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نییە. به‌و حاڵه‌ش پێم‌وایه هێشتا پێویستیمان به چالاکیی زۆرتر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ک ده‌زانن به‌پێی سه‌رده‌م و هه‌لومه‌رج، ناوه‌ندی قورسایی پرسی کورد هه‌ر جاره‌ی له پارچه‌یه‌کی کوردستاندا چڕ ده‌بێته‌وه. له ئێستادا ئه‌م ناوه‌ندی قورساییه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، یان باشتره بڵێم ده‌بوو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ. به‌وحاڵه‌ش، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان –ته‌نانه‌ت له هه‌لومه‌رجی ئێستادا- هێشتا به‌ده‌ست لاوازیی پشتیوانیی سیاسی و سه‌رنجی مێدیاییه‌وه ده‌ناڵێنێ، یان لانیکه‌م ئه‌و پشتیوانی و سه‌رنجه‌ی وه‌ری ده‌گرێ له ئاستی ئه‌و سه‌رکوته‌دا نییە که گه‌لی ئێمه له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا ئه‌م ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵه مه‌یدانییەش نییە که ئه‌و گه‌له له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵک له ئێران‌دا ده‌یگێڕێ.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له‌م وته سه‌ره‌تاییه‌مدا باسی بکه‌م، دوو خاڵی سه‌ره‌کییه. له‌پێشدا ده‌مه‌وێ له گۆشه‌نیگای بزووتنه‌وه‌که له‌ئاستی ئێرانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م، چونکه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وله‌وییه‌تمان کوردستانیش بێ، هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه که کورد له ئێران به ته‌نیا ناتوانێ کۆماری ئیسلامی بڕووخێنێ و پێویسته هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ باقیی ئێران ڕێک بخا.
سێ مانگ پاش ده‌سپێکی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه بێ‌وێنه‌یه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین له ئێران که نه‌ک ته‌نیا له‌باری ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی مه‌یدانییه‌وه، به‌ڵکوو له‌ڕووی دنیابینی و به‌رهه‌مهێنانی به‌ها و سه‌مبوله‌کانیشه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، بارودۆخه‌که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرۆسه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌یه. بێگومان ڕێژیم هێشتا ده‌توانێ ده‌ست بۆ سه‌رکوتی زیاتریش ببا (وه‌ک له ئێعدامی خۆپێشانده‌ران له‌م حه‌وتوویه‌دا دیتمان). بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکیش ده‌کرێ هه‌وراز و نشێوی دیکه به خۆیه‌وه ببینێ و ناچار بێ شکڵ و شێواز و ئاقاری خۆی بگۆڕێ. به‌ڵام هێندێک تایبه‌تمه‌ندی که له شه‌پۆله‌کانی پێشووی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک له ئێران‌دا (بۆ نموونه له ١٣٨٨ و ١٣٩٨) نه‌بوون، به‌خۆشییه‌وه ئه‌مجاره حازرن:
بۆ نموونه به‌ردرێژی و به‌رده‌وامیی بزووتنه‌وه‌که له مه‌ودای کات و جوغرافیادا؛ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانی بزووتنه‌وه که به‌سه‌ر جیاوازییه جێنده‌ری و ئێتنیکی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا باز ده‌دا؛ سروشتی گشتی و ڕادیکاڵی ویسته‌کانی خه‌ڵک که چیدیکه ویستی سینفی و ڕۆژانه نین هه‌تا به هێندێک ڕیفۆرم چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵکوو ویستی بنه‌ڕه‌تیی گشتگیرن که ته‌نیا به ڕووخانی ڕێژیم زه‌مینه‌ی وه‌دیهاتنیان دێته دی؛ یه‌کگرتوویی بێ‌وێنه‌ی خه‌ڵک له ئێران؛ ئه‌وه که خه‌ڵک چیدیکه له ڕێژیم ناترسن؛ هاوپێوه‌ندیی پێشتر نه‌دیتراوی کۆمه‌ڵگەی نێونه‌ته‌وه‌یی (هه‌رچه‌ند ئه‌و هاوپێوه‌ندییه هێشتا کۆمه‌ڵێک که‌موکوڕیی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه)، ... هتد.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و خاڵه به‌هێزانه، که‌مایه‌سییه‌کی گه‌وره هه‌یه که ئه‌مجاره‌ش به‌رده‌وامه، ئه‌ویش ئه‌وه که وێڕای هه‌بوونی ڕێکخه‌رانی مەحه‌للی و مه‌یدانی، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ئاستی وڵات‌دا خاوه‌نی ڕێبه‌رییه‌کی سیاسی نییە. ئه‌مه له لایه‌که‌وه شتێکی باشە، چونکه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ڕێژیم نه‌توانێ به‌ئاسانی زه‌فه‌ر به بزووتنه‌وه‌که ببا و پێش له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانێکیش ده‌گرێ که ده‌کرێ دواتر به‌رهه‌می شۆڕشی خه‌ڵک زه‌وت بکه‌ن (وه‌ک خومه‌ینی له ئینقلابی پێشوودا کردی). له‌لای دیکه‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له ئێران به ئاقار و ئه‌نجامێکدا بڕۆن که دڵخوازی هه‌موو لایه‌ک بێ و ئالترناتیڤێک له دووره‌دیمه‌ندا شکڵ بگرێ، لانی‌که‌مێک له نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی و چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌ش پێویسته.
ئێستا سه‌باره‌ت به کوردستان، بێگومان هه‌موو شتێک له کوردستانه‌وه ده‌ستی پێ کرد و کوردستان بوو به پێشه‌نگی ئه‌و شۆڕشه له ئێران‌دا، نه‌ک ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه که ژینا ژنێکی کورد بوو، به‌ڵکوو له‌پێشدا له‌به‌ر ئه‌وه که کورده‌کان له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئێستا هه‌رگیز حوکمی ئه‌و ڕیژیمه‌یان قبووڵ نه‌کرد و هه‌رگیز له خه‌بات به‌دژی نه‌وه‌ستان. له شۆڕشی تازه‌ی خه‌ڵکی ئێرانیشدا، دروشمی سه‌ره‌کیی کورده‌کان، وشیاریی مه‌ده‌نییان، ڕوانگه‌ی سیاسی و به‌ها ئینسانی و سێکولاره‌کانیان، له سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه توانای وان بۆ خۆڕێکخستن و ئازایه‌تییان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم و سه‌رکوت هه‌وێنی دایه سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئێران.
هه‌ربۆیه‌ش سه‌رکوت له کوردستان له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ئێران قورستره و کۆماری ئیسلامی له‌وێ چه‌کی گه‌رم و جبه‌خانه‌ی شه‌ڕ له‌دژی خه‌ڵک به‌کار ده‌با و شاره‌کانی کوردستان ده‌خاته ژێر گه‌مارۆی قورسی نیزامی. ڕێژیم به‌و کاره‌ی پێی وایه ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌که له شوێنی له‌دایکبوونیدا سه‌رکوت بکا و ئه‌م هه‌وڵه دڕندانه‌یه‌شی سنووردار نییە به نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له‌م سێ مانگه‌دا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له بزوتنه‌وه‌که‌دا گێڕاوه و بانگه‌وازه‌کانی بۆ مانگرتنی گشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه پێشوازیی لێ کراوه، کۆماری ئیسلامی بنکه و باره‌گاکانی ئه‌و حیزبانه‌ی له باشووری کوردستان مووشه‌ک‌باران کردووە و ته‌نانه‌ت به‌نیازه ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینییش له‌دژی وان به‌ڕێوه ببا. ئامانجی ڕێژیم له‌و کاره ئه‌وه‌یه که سه‌رنجی بیروڕای گشتی له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی نێوخۆی ئێران لاببا و به په‌نابردنه‌وه بۆ مه‌ترسیی له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شانی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، یه‌كێتیی گه‌لانی ئێران تێک بدا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و مانۆره سیاسی و سه‌ربازییانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا، حیزبه‌کانی ئێمه سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه که هه‌روا ئه‌وله‌وییه‌ت بده‌نه به‌رده‌وامیی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له نێوخۆی وڵات و پاراستنی یه‌کگرتوویی خه‌ڵک له ئێران به‌دژی ڕێژیم. ئه‌وان ته‌نانه‌ت پاش هێرشه موشه‌کی و درۆنییه‌کان پێشمه‌رگه‌یان نه‌نارده‌وه نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌کاتێکدا ده‌یانتوانی ئه‌و کاره بکه‌ن. له‌ڕووی سیاسییشه‌وه، گوتاری ئه‌وان له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرتر جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌ره‌تی پاراستن و په‌ره‌پێدانی یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتیی خه‌ڵک له ئێران کردوه. ته‌نانه‌ت خودی چه‌مکی "ڕۆژهه‌ڵات" که ئێوه له تایتڵی ئه‌و وێبیناره‌دا به‌کارتان بردووه و هه‌روه‌ک له‌وێشدا هاتووه پێوه‌ندیی به کوردستانی گه‌وره‌وه هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌کرده‌وه له گوتاری سیاسیی کوردی ئێران لاچووه.
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که پۆتانسیه‌لی جووڵه و ئه‌نگیزه‌ی خه‌ڵک له کوردستان له‌وه که ده‌کرێ خه‌ڵک له تاران یان گرووپه که‌متر په‌راوێزخراوه‌کانی ئێران هه‌یانبێ، زۆر جیاوازه. ناوه‌ندی هاوکاری له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت ناچار بووه داوا له خه‌ڵکی کوردستان بکا که له حه‌ره‌كه‌تی خۆیاندا له خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران خێراتر نه‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م تێچووی ئینسانی له کوردستان که‌م بێته‌وه و هه‌م ڕێژیم نه‌توانێ ئه‌م گوڕ و تینه زۆر زیاتره‌ی کورد بکاته ده‌سمایه‌ی هه‌وڵ و پروپاگاندای دابه‌شکردن و لێک‌جیاکردنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران. به‌وحاڵه‌ش، ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا تێگه‌یشتن و هاوپێوه‌ندیی باقیی ئێران له‌گه‌ڵ کورد له‌چاو ڕابردوو زۆر باشتر بووه، هێشتا ڕوانینی زۆرینه‌ی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌وه که ئێمه بۆ ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه، زۆر دووره. له‌ڕاستیدا پارادۆکسی گه‌وره ئه‌وه‌یه که له حاڵێکدا فیداکاری و ڕۆڵی مه‌یدانیی کوردستان له هه‌ستانی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵکی ئێران‌دا یه‌کجار گه‌وره و به‌رچاوه، دڵنیا نیم که له وێنه گشتییه‌که‌دا قورسایی و ڕۆئیه‌تی سیاسیی ئێمه وه‌ک کورد له ئێران له‌و ئاسته‌دا بێ که ده‌بێ ببێ.
به‌کورتی، ده‌مه‌وێ بڵێم ئێمه وه‌ک کورد له ئێران هاوکات له دوو به‌ره‌دا ده‌چینه پێش: له‌لایه‌ک ده‌بێ یارمه‌تی به دروستبوونی یه‌کیەتییه‌کی به‌هێزتر و مانادارتری سه‌رجه‌م ئێرانییه‌کان بۆ گۆڕینی ڕێژیم و هێنانه سه‌رکاری سیستمێکی دێموکراتیک و پلۆرالیست و ئه‌گه‌ر بکرێ فیدرالی بکه‌ین. له‌لایه‌کی دیکه و له هه‌مان کاتدا، ده‌بێ تێ‌بکۆشین هه‌ڵگری گوتارێکی شوناسخوازانه بین که به دروستی نوێنه‌رایه‌تیی تایبه‌تمه‌ندی و پێویستییه‌کانی کوردستان و گه‌لی کورد بکا.
***
ئەم بابەتە لە ژمارەی٨٣٨ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.