کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی کورد لە کامێران

11:07 - 22 خەرمانان 2725

پێنج هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوەندەکانی گازرخانی و پاڵنگان سەر بە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ''چاونیووز'': ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتی لە یەک بنەماڵە بە ناوەکانی ''کاوان و ئێحسان سەبووری'' کە برای یەکن و ''حیسام سەبووری''، خەڵکی گوندی "گازرخانی" سەر بە کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە ماڵی باوکیان دەسبەسەر کران.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە؛ حیسام سەبووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی کاوان و ئێحسان لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها چەند ڕۆژ لەمەوبەر دوو لاوی دیکەی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی "بێهرووز ڕەشیدی" و ''ئەوراز زەمانی" خەڵکی گوندی پاڵنگان سەر بە کامێران بەبێ بەڵگەی دادگا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.