مامۆستا مەلا عەزیز وەیسی، کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی ''چەمی بگار'' و دانیشتووی شاری جوانڕۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستا مەلا عەزیز وەیسی، خەڵکی ئاوایی چەمی بگار و پێشنوێژی ئەو گوندە و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد و لە زێدی خۆی لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
مامۆستا عەزیز، کەسایەتییەکی ئایینی، کۆمەڵایەتی، خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو کە هەمیشە دژ بە زوڵم و زۆرییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵویستی هەبووە، هەروەها لە هەموو ئاشتی و ئاوەدانییەکدا ڕۆڵی تایبەتی هەبوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.