ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید ئاوات قادرپوور، شەهیدی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم، لە گۆڕستانی گوندی ''مڵالەر'' سەر بە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، چلەی شەهید ئاوات قادرپوور، کە لە ڕاپەڕینی خەڵکی بۆکان بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کرابوو، بە بەشداریی خەڵکی نیشتمانپەروەر لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە گوندی"مڵالەر''ی بۆکان بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوەڕەسمەدا یادی ئەو شەهیدەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت و لەسەر گۆڕەکەی سروودی شۆڕشگێرانەیان بڵاو کردەوە و دژی کۆماری ئیسلامی دروشمی "شەهید نامرێ، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان و مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر"ـیان وتەوە.
سەرەڕای سەپاندنی کەشی ئەمنییەتی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە سەر خەڵکی شارەکانی کوردستاندا، خەڵکی قارەمانی کوردستان بەبێ ترس و بە شکۆوە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدەکانیان بەرز و پیرۆز ڕادەگرن پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازەکەیان نوێ دەکەنەوە.