کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە ناوچەی بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

17:15 - 19 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گەڕەکی جادەحەساری شاری بۆکان، بۆ پشتیوانی و بەردەوامیی ڕاپەڕینی سەرانسەریی دژی ڕێژیم، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

 شەوی ڕابردوو ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گەڕەکی جادەحەساری شاری بۆکان، بە نووسینی دروشمی "کوردستان گۆڕستانی فاشیستان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بەردەوامیی خۆیان لە تێکۆشان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان سەلماندەوە.

لاوانی شۆڕشگێڕی جادەحەسار، لە سەر دیواری مۆڵگەیەکی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە بۆکان، دروشمی دژ بە ''جاش''یان نووسیوە و ئەوەش ترسێکی زۆری لە دڵی جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمدا دروست کردووە و نووسیویانە کە کۆتایی دیکتاتۆری زۆر نزیکە و کۆماری ئیسلامی هیچ پێگەیەکی لە کوردستاندا نییە.